Emre Aytekin,Hemın Othman Mohammed,Rewa Mahmut Hasan
14 حوزەیران 2017•نوێکردنەوە: 15 حوزەیران 2017
ئه‌نقه‌ره - AA
له‌سه‌ر بانگه‌شه‌ی "ده‌سته‌به‌ركردنی به‌رژه‌وه‌ندی له سه‌رچاوه بیانییه‌كان" به‌بێ ره‌زامه‌ندی كۆنگرێس، ئه‌ندامانی كۆنگرێسی ئه‌مریكا له‌سه‌ر لیستی دیموكراته‌كان، داوا له‌سه‌ر سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ ده‌كه‌نه‌وه.
به‌پێی هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆست، 196 ئه‌ندامی كۆنگرێس له‌سه‌ر لیستی دیموكراته‌كان به‌پشت به‌ستن به‌و مادده‌یه‌ی ده‌ستوور كه قه‌ده‌غه‌ی ده‌كات سه‌رۆكی وڵات "ده‌سته‌به‌ری به‌رژه‌وه‌ندی بكات له سه‌رچاوه بیانییه‌كانه‌وه" ئاماده‌كاری ده‌كه‌ن بۆ كردنه‌وه‌ی داوا له‌سه‌ر تره‌مپ.
به‌هۆی به‌ستنه‌وه‌ی مادده‌ی ده‌ستوور سه‌باره‌ت به قبوڵكردنی دیاری، داهات، پۆست، ناونیشان یان به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی هاوشێوه له سه‌رچاوه بیانییه‌كانه‌وه له‌لایه‌ن سه‌رۆكه‌وه به ره‌زامه‌ندی كۆنگرێس، ئه‌ندامانی كۆنگرێسی ئه‌مریكا به سیفه‌تی سكاڵاكار واژوویان له‌سه‌ر داواكارییه‌كه كرد.
سیناتۆری دیموکرات کۆنێکتیکەت ریچارد بلومەنسال کە رابەرایەتی بەرزکردنەوەی سکاڵاکە دەکات، ئاماژە بەوە دەکات کە تائێستا ئەمە یەکەم سکاڵایە لە دژی سەرۆکێک بەرز دەکرێتەوەو ئەو ژمارە زۆرە لە داواکار بەشدارن تێیدا.
بلومەنسال ئاماژەی بەوەدا کە هیچ ئەندامێکی کۆماریخواز، سەرەڕای ئەوەی بانگهێشت کراون، واژوویان لەسەر سکاڵاکە نەکردووە.
بڕیارە ئەمڕۆ سکاڵاکە رادەستی دادگای فیدرالی بکرێت.
هەڵمەتی بەرزکردنەوەی سکاڵای ئەندامانی دیموکرات لە کۆنگرێس، دوای ئەو سکاڵایە دێت کە رۆژێک لەمەوبەر کەسانی کارگێری لە واشنتۆن و ماریلاند بەتۆمەتی پێشێلکاری دەستووری، لەدژی ترەمپ تۆماریان کردبوو.