Hemn Osman
07 تشرینی دووەم 2015•نوێکردنەوە: 09 تشرینی دووەم 2015
نیویۆرك
به‌مه‌به‌ستی كاری وه‌به‌رهێنان له بواری ژیری ده‌ستكرد و رۆبۆتدا، كۆمپانیای ئۆتۆمبێلی ژاپۆنی تۆیۆتا، به‌بڕی یه‌ك ملیار دۆلاركۆمپانیای توێژینه‌وه له دۆڵی سیلیكۆنی ئه‌مریكا داده‌مه‌زرێنێت.
ئه‌و كۆمپانیایه‌ی به‌ناوی په‌یمانگای توێژینه‌وه‌ی تۆیۆتا له دۆڵی سیلیكۆنی باكووری ویلایه‌تی كالیفۆرنیای ئه‌مریكا داده‌مه‌زرێت، له ماوه‌ی پێنج ساڵدا به‌بڕی یه‌ك ملیار دۆلار وه‌به‌رهێنان ده‌كات.
سه‌رۆكی كۆمپانیای تۆیۆتا ئاكیۆ تۆیۆدا، له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: "له كانوونی دووه‌می 2016ه‌وه له نزیك زانكۆی ستانفۆرد له پالۆ ئالتۆ، كۆمپانیایه‌كی توێژینه‌وه داده‌مه‌زرێنین كه 200 كارمه‌ند تیایدا كار ده‌كه‌ن".
كۆمپانیای تۆیۆتا، جیل پرات، له DARPA Robotics Challengeه‌وه ده‌كاته به‌رپرسی ئه‌و كاره نوێیه، له‌گه‌ڵ دامه‌زراندنی نزیكه‌ی 200 كارمه‌ند و ئه‌ندازیارانی پله باڵای په‌یمانگای ته‌كنه‌لۆجیای ماساكێستس و زانكۆی ستانفۆرد.
پرات، پێشتر به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رنامه‌ی ئاژانسی پرۆژه‌كانی توێژینه‌وه داهاتووه‌كانی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا بووه.