Hemn Osman
28 کانوونی یەکەم 2015•نوێکردنەوە: 29 کانوونی یەکەم 2015
فیلمی "Star Wars 7، به‌ئاگاهاتنه‌وه‌ی هێز"، له یه‌كه‌م هه‌فته‌ی نمایشیدا بڕی 500 ملیۆن دۆلار داهاتی هه‌بوو، له سه‌رانسه‌ری جیهانیشدا بڕی یه‌ك ملیار دۆلار داهاتی هه‌بووە. به‌مه‌ش له مێژووی سینه‌مادا بووه یه‌كه‌م فیلم كه به‌خێرایی ئه‌و بڕه‌ی له داهات كۆكردۆته‌وه.
له كاتێكدا فیلمه‌كه له رۆژانی كۆتایی هه‌فته‌دا له ئه‌مریكا 153.5 ملیۆن دۆلار داهاتی هه‌بوو، ته‌نیا له رۆژانی نوێل-دا 49.3 ملیۆن دۆلار داهاتی كۆكردووەته‌وه. به‌پێی زانیاری میدیاكانی ئه‌مریكا، ئه‌و ژماره‌یه‌ی فیلمه‌كه له رۆژانی نوێل-دا به‌ده‌ستی هێناوه، به‌رزترین رێژه‌یه.
هاوكات له كاتێكدا فیلمه نوێیەکەی "Star Wars" ژماره‌ی پێوانه‌یی به‌ده‌ست هێناوه، ئه‌و فیلمانه‌ی له‌گه‌ڵ په‌خشكردنی ئه‌و فیلمه‌دا نمایش كراون نزیكه‌ی 500 ملیۆن دۆلار داهاتیان هه‌بووه.
پێشتر "6 Star Wars" تێكڕا 4.4 ملیار دۆلاری داهاتی كۆكردبۆوه، هه‌روه‌ها فیلمی "Star Wars 3، تۆڵه‌ی سیس" كه له ساڵی 2005دا نمایش كرا، له سه‌رانسه‌ری جیهاندا زیاتر له 848 ملیۆن دۆلار داهاتی هه‌بوو.
چاوهوڕوان ده‌كرێت دوایین فیلمی زنجیره‌كه، تێكڕا 9.6 ملیار دۆلار داهاتی هه‌بێت.