Kasım İleri,Ramal Abdullah Mahmood
13 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 14 مای,س 2018
واشنتۆن - AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، مایك پۆمپیۆ پیرۆزبایی ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه گشتییه‌كانی له گه‌لی عێراق كرد.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، مایك پۆمپیۆ رایگه‌یاند "ئه‌مریكا پیرۆزبایی ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه گشتییه‌كان له گه‌لی عێراق ده‌كات. ده‌نگی هه‌موو گرووپه نه‌ته‌وه‌یی و ئایینییه‌كان له ١٨ پارێزگای عێراق و په‌نابه‌ره ناوخۆییه‌كان بیسترا".
مایک پۆمپیۆ جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه ئه‌ركی په‌رله‌منتاره هه‌ڵبژێردراوه‌كان گرنگە وه‌ك دامه‌زراندن و متمانه‌دان به حكوومه‌تێك كه وه‌ڵامگۆی پێداویستییه‌كانی گه‌لی عێراق بێت. ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا له پێناو داهاتوویه‌كی ئه‌مین و خۆشگوزه‌ران پێویسته به پێی ده‌ستوور به شێوه‌یه‌كی خێرا حكوومه‌ت پێكبهێنرێت.
له به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكادا هاتووه "له كاتێكدا هه‌ردوو وڵات به‌رده‌وامن له په‌یوه‌ندیی دۆستانه و هه‌ماهه‌نگی به‌رفراوان، ئه‌مریكا به مه‌به‌ستی هاوبه‌شی پته‌وتر له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی عێراقه".
مایک پۆمپیۆ تیشكی خسته سه‌ر پابه‌ندبوونیان به په‌یماننامه‌ی ستراتیجی كه له سه‌رده‌می سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مریكا، باراك ئۆباما واژووكراوه و ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه هاوبه‌شی ستراتیجی نێوان ئه‌مریكا و عێراق سوود به ئاشتی و سه‌قامگیری له عێراق و ناوچه‌كه ده‌گه‌یه‌نێت.