Hasan Esen,Ramal Abdullah Mahmood
13 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 14 مای,س 2018
مه‌درید - AA
له ٦٣ه‌مین پێشبڕكێی ئۆرۆڤیژن بۆ گۆرانی كه له لیسبۆن پایته‌ختی پورتوگال به‌ڕێوه‌چوو هاووڵاتی ئیسرائیلی، نێتا بارزیلای به گۆرانی "Toy" پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ست هێنا.
ئه‌نجامی كۆتایی پێشبڕكێكه به به‌شداری نوێنه‌رانی ٢٦ وڵات له گۆڕه‌پانی ئاڵتایك ئه‌نجام درا. دوای ده‌نگدانی به‌شداربووان و ئه‌ندامانی لیژنه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندن هاووڵاتی ئیسرائیلی، نێتا بارزیلای به گۆرانی "Toy" به كۆكردنه‌وه‌ی ٥٢٩ نمره توانی ببێته یه‌كه‌می پێشبڕكێكه.
به‌مجۆره ئیسرائیل بۆ جاری چواره‌م بووه یه‌كه‌می پێشبڕكێكه. له‌مباره‌یه‌وه نێتا بارزیلای رایگه‌یاند "خۆم به خۆشحاڵ ده‌زانم، سوپاستان ده‌كه‌م به‌وه‌ی پشتیوانی فره‌یی ده‌كه‌ن".
نوێنه‌ری به‌شی یۆنانی قوبرسی باكوور، ئه‌له‌نی فۆورهیرا توانی به گۆرانی "Fuego" ٤٣٦ نمره كۆبكاته‌وه و پله‌ی دووه‌م به‌ده‌ستبهێنێت. نوێنه‌ری نه‌مسا، كه‌سار سامپسۆن به گۆرانی "Nobody But You" ٣٤٢ نمره‌ی كۆكرده‌وه و پله‌ی سێیه‌می به‌ده‌ست هێنا.
زیاتر له ١٠ هه‌زار كه‌س ئاماده‌ی پێشبڕكێكه بوون، ده‌گوترێت له سه‌رتاسه‌ری جیهانیش نزیكه‌ی ٢٠٠ ملیۆن كه‌س له ته‌له‌ڤیزیۆنه‌وه تەماشای پێشبڕكێیەكهیان كردووه.