قودس
ئاڤیگدۆر لیبەرمان، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل بەتۆمەتی تێوەگلان لە "گەندەڵی و چەواشەکاریی" لەسەر سکاڵای داواکاری گشتی ئیسرائیل زیاتر لە ١١ مانگ لە پۆستەکەی دوور خرایەوە.
دوای بڕیاری دادگای ئیسرائیل بۆ بێ بەریبوون لەو تۆمەتانەی خرابوونە پاڵی، بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە لیبەرمان وەکو وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل جارێ:ی دیکە دەست بەکار بکاتەوەو یەکەم دیداری لەگەڵ وەزیری دەرەوەی بەلجیکا ساز بدات.
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل ییگال پالمۆر، بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "بەرێز لیبەرمان دوێنێ لە کنێست سوێندی یاسایی خوارد و بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە دەستبەکار بێتەوە لەپۆستەکەیدا."
لەلای دیکە شەلی یاجیمۆڤیج، سەرۆکی پارتی کرێکارانی ئۆپۆزسیۆن، بۆ دەستبەکار بوونەوەی لیبەرمان ناڕەزایی دەربڕی و گوتی: "ئەم وەزیرە زیانی داوە لەناوبانگی ئیسرائیل. لێرەوە داوا لە ناتانیاھۆ دەکەم بۆ ماوەیەک کەس لەو وەزارەتە دانەمەزرێنی تا کەسێکی شایستەتر کاندید دەکرد."