قودس
بەپێی ئەو ئەنجامانەی لە کارمەندی سەر سندوقەکانەوە وەرگیراوە لەشاری قودس نیر بارکات و لە تەلئەبیب ڕۆن ھوڵدای و لە حەیفاش زەعەف بیەلیسکی و لە باتیام یش شلۆمۆ لیھیانی دووبارە بۆ سەرۆکی شارەوانی ھەڵبژێرانەوە.
ھەر بەپێی ئەو زانیاریانەی بڵاوکراونەتەوە ڕێژەی بەشداریکردنە بەگشتی سەدا ٤٢.٦% بووە و لە ھەریەک لە شارەکانی قودس ٣٥.٨٩% و تەلئەبیب ٣١% بووە.
زۆر لە چاودێرانیش ھۆکاری نزمیی رێژەی بەشداریکردن بۆ ھەڵنەبژاردنی کاندیدەکان لەلایەن سەرجەم پارتەکانەوە دەگێڕنەوە.
یەکێکیش لەو شارانەی کە چاوی زۆربەی میدیا جیھانی و ناخۆییەکانی لەسەر بوو شاری قودس بوو، کە بە بردنەوەی (نیر بارکات)ی سەرۆکی شارەوانی ئێستا بەرامبەر بە (مۆشە لیۆن) ی رکابەری کە راستڕەوە توندەکان پشگیریان لێدەکرد، کۆتای ھات.
بەپێی ئەنجامەکان (نیر بارکات) ٥٥%ی دەنگەکانی شاری قودسی بەدەستھێناوە و لەبەرامبەریشدا رکابەرەکەی ٤١%ی دەنگەکانی بەدەست ھێنا.