ئەنقەرە
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا رایگەیاند: درێژەدان بە دروستکردنی یەکینەی نیشتەجێبوون لە لایەن ئیسرائیلەوە، پرۆسەی ئاشتیی نێون فەلەستین و ئیسرائیل دەخاتە مەترسییەوە.
بە پێ راگەیەنەراوەی وەزراەتی دەرەوەی تورکیا، بڕیاری دروستکردنی ٨٠٠ یەکینەی نیشتەجێبوون لە سەر خاکی فەلەستین لە لایەن ئیسرائیلەوە، بڕیارێکی نایاساییە و دەبێتە بەربەستی بەردەم پرۆسەی ئاشتی نێوان ھەر دوولا.
لە بەشێکی دیکەی ئەو راگەیەنراوەدا ئاماژە بەوەدراوە بڕیاری دروستکردنی یەکینەی نیشتەجێبوون لە سەر خاکی فەلەستین پێشێلکردنی یاسای نێودەوڵەتی و رەوشی ئاشتی نێوان ھەر دوو لایە، بۆیە پێویستە کۆتایی بەو جۆرە ھەڵمەتانە بھێنرێ. ناکرێ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە بەرامبەر ئەو جۆرە ھەڵمەتانەی ئیسرائیلدا بێ دەنگبێ.