دەوحە
ئیسرائیل بڕیاریداوە ھەزارو ٥٠٠ یەکینەی نیشتەجێ بوون لە رۆژھەڵاتی شاری قودس بنیات بنێ. قەتەریش ئەو بڕیارەی سەرکۆنە کرد و بە ھەڕەشە بۆ سەر پرۆسەی ئاشتی نێوان فەلەستین - ئیسرائیل وەسفی دەکات.
بەگوێرەی ھەواڵێکی ئاژانسی رەسمیی قەتەر، وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە جەختیکردووەتەوە ئەو بڕیارەی ئیسرائیل بە تەواوی دژی مافە نێودەوڵەتییەکانە. ئیسرائیل یاساکان پێشێل دەکات و دەیەوێ خاکی فەلەستین بۆخۆی بەکاربێنێ.
ھەروەھا وەزیری دەرەوەی قەتەر گوتوویەتی: "ئەو بڕیارە ھەڕەشەیە بۆ سەر پرۆسەی ئاشتی لەناوچەکەو تەواوی ھەوڵی وڵاتانی جیھان بەھەدەر دەدا. بۆیە خوازیارە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەزووترین کات ئیسرائیل بوەستێنێ لەو کارە."
سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بنیامین ناتانیاھو رۆژی ھەینی ٣٠ی تشرینی یەکەم، بڕیاری بنیاتنانی ھەزارو ٥٠٠ یەکینەی نیشتەجێکردنی لە رۆژھەڵاتی قودس پشتڕاستکردەوە.
تورکیایش لەڕێی بڵاوکراوەیەکی وەزارەتی دەرەوە، ئەو بڕیارەی ئیسرائیلی سەرکۆنەکردو بانگەوازی لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد ھەنگاو بنێن بۆ وەستاندنی ئیسرائیل.