دیمەشق
رێکخراوی مافی مرۆڤ لە سوریا ئاشکرایکرد بەھۆی ھێرشی سوپای ئەسەد بە چەکی قورس بۆ سەر ئەو دەڤەرانەی لەژێر کۆنترۆڵی ھێزەکانی ئۆپۆزسیۆندان، ٥٥ کەس کوژران کە منداڵ و ئافرەتیش لەنێو کوژراوەکاندا ھەن.
رێکخراوی مافی مرۆڤ ھەروەھا رایگەیاند: ھێزەکانی ئەسەد بە رێگەی ئاسمانی و وشکانی دەستیان بە ھێرشەکانیان کردووە و لەمبارەوە لە دیمەشق ٢١ کەس، لە دەرعا ١٠، حەلەب ٨، حمس ٧، ئیدلەب و دێرەزوور ٨ و لە شاری حەماش کەسێک کوژراوە.
ئاشکراشیکرد ھێزەکانی سوپای ئەسەد بە شێوەیەکی بەردەوام بە رۆکێت ناوچەکانی مورادیە، دۆما، داریا، عەسەلی، جۆبەر، قابون و بەرزە لە دیمەشق بۆردومان دەکەن.
لەلایەکی دیکە ئاژانسی فەرمی حکومەتی سوریا سانا بڵاویکردەوە ھێزەکانی سوپای حکومەت ژمارەیەک ئۆپەراسیۆنیان لە دژی چەکداران ئەنجامداوە و رێژەیەکی باشی تەقەمەنی چەکداران کۆنترۆڵکراوە.