بەهۆی ھێرشی هێزەكانی رژێمی سوریا بۆ سەر پێگەی چەكدارنی ئۆپۆزسیۆن، نزیكەی ١٠٥ كەس گیانیان لە دەست دا.
بە گوێرەی زانیاری رێكخراوی مافی مرۆڤ لە سوریا, بەهۆی ھێرشیە جیاوازەكانی رژێمی سوریا لە پارێزگای حەلەب ٤٣, لە ناوچەی دیمەشق ٣٨, لە ئیدلیب ھەشت, لە حمس پێنچ, دێرزۆر و دەرعا ھەشت و لە لازقیە سێ كەس و بە گشتی ١٠٥ كەس گیانیان لە دەست دا.
لە لای دیكە ئاژانسی ھەواڵی سوریا سانا رایگەیاند كە ھێزەكانی رژێم ھێرشیان كردۆتە سەر چەكدارانی ئۆپۆزسیۆن لە نزیك حەلەب و لە ئەنجامدا ژمارەیەك زۆری چەكداران كوژراون.