سكرتێری گشتی نەتەویەكگرتووەكان بان كی مۆن دوای ئەوەی كەلە كۆبوونەوەیەكی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەكگرتووەكاندا كە تیایدا بڕیاری ناردنی 5 هەزارو 500 سەربازی تری ئاشتی پارێز درا، خۆشحاڵی خۆشی بەرامبەر ئەو هەواڵانەی دەدرێت بۆ دروست كردنی دیالۆگ لە نیوان لایەنەكانی سودانی باشوور دا دەربڕی.
بان كی مۆن باسی لە رەوشی سودانی باشوور كرد و هۆشداری دایە هەموو لایەك كە بەردەوامی شەڕی ئێستا لە و وڵاتە مەترسی ئەوەی لێدەكرێ ببێتە شەڕی نەتەوەیەی و مەزهەبی.
سكرتێری گشتی نەتەوەیە یەكگرتوەكان ئاماژەشی بەوەش كرد ئەوانەی لە سودانی باشوور كەسی بێتاوان و ئەندامانی نەتەوەیەكگرتووەكان دەكوژن، وەك تاوانبارێ جەنگ مامەڵەیان لەگەڵ دەكرێ.
نزیكەی هەفتەیەكە شەڕی ئەتنیكی لەو وڵاتە دەستی پێَكردووە و بۆتە هۆی گیان لەدەست دانی نزیكەی 500 كە. ئێستا 7 هەزار سەربازی هێزی ئاشتی پارێز لەو وڵاتە هەیە و نەتەوەیەكگرتوەكانیش بریاری داوە كە 5 هەزار و 500 سەربازی دیكە ڕەوانەی ئەو وڵاتە بكا و بەمەش ژمارەیان دەگاتە 12 هەزار و 500 سەربازی ئاشتی پارێز.
هەفتەی رابردوو لە ئاكۆبۆ , هیزێكی 2 هەزار كەسی لە هۆزەكان ,هێرشیان كردە سەر ناوەندێَكی نەتەوەیەكگرتووەكان كە تێیدا چەندین كەسی سیڤیل لە ترسی هیرشەكان خۆیان تێدا حەشار دابوو. لەئەنجامی شەڕو پێكدادان لە نێوان ئەو 2000 چەكدارە و هێزە ئاشتیپارێزەگاندا ,10 هاوڵاتی سیڤیل و 2 پۆلیسی ئاشتی پارێز گیانیان لەدەستدا.
هاوكات ئەمڕۆش گۆرێكی بەكۆمەڵی 34 كەسی دۆزراوەتەوە لەو وڵاتەدا.
ئێستا نزیكەی 81 هەزار كەس ماڵ و حاڵی خۆیان بەحێهێشتووە و لە تەواوی ئەو وڵاتەشدا نزیكەی 45 هەزار سیڤیل لە ترسی شەڕی تائیفی پەنایان بۆ بارەگاكانی نەتەوەیەكگرتووەكان بردووە.