وان - AA
بە گوێرەی زانیاریەكان ئەمڕۆ بەدەپە لە شاری وان، ناوی كاندیدانی پارتەكەی بۆ شارەوانی گەورەی وان، شارەوانی گەورەی ئەرزڕوم، هەریەك لە سەرۆكایەتی شارەوانییەكانی \ئاگری، ھەكاری، ئیغدر، مووش، قارس، ئاردەھان و بتلیس رادەگەیەنێ.
سەرۆكی بەدەپە لە شاری وان موسا ئیتا و گوتەبێژی كۆمسیۆنی ھەڵبژاردن لە لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی ئەنادۆڵو ئاشكرایكرد كە ئەمڕۆ دەمیرتاش لە وان ناوی ١٠ كاندید بۆ سەرۆكایەتی شارەوانیەكان رادەگەینێ.
ئیتا دەڵێ لە پرسی دیاریكردنی كاندیدان، بۆچوون و تێڕوانینی جەماوەر بەر لە ھەر شتێك بە بنەما وەرگیراوە و دوای لێكۆڵینەوەی ورد لە ناوەندە گشتییەكانی بەدەپە، بڕیار لەسەر ناوی كاندیدەكان دراوە و گوتی: "ئەمڕۆ بەبەشداری سەرۆكایەتی گشتی پارتەكەمان، ناوی كاندیدی شارەوانیەكانە ھەرێمی سەرھەد رادەگەیەنین. لەوان ناوی كاندیدانی ژن بۆ سەرۆكایەتی شارەوانی ھەریەك لە ئیپەكیۆڵو، ئەدرەمیت، ئەردیش و ئۆزالپ راگەیەندرا.
چاوەڕێی ئاشكراكردنی ناوی ئەو كاندیدانەمان دەكرد. ھەموو كاندیدەكانمان دەتوانن ئەو بەرپرسیاریەتیە وەرگرن."
ئیتا دەڵێ بۆ ئەوەی لە ھەڵبژاردنە ھەرێمیەكان بەھێزترین شێوە دەربكەون ئەوەی لەدەستیان بێ درێغی لێ ناكەن.
بە گوێرەی زانیاریەكان ئەمڕۆ دەمیرتاش سەرەتا لەگەڵ كاندیدەكان كۆدەبێتەوە، پاشانیش لە ھۆڵێكی ئاھەنگێڕان كاندیدەكان بە جەماوەر دەناسێنێ.