ئیستەنبوڵ
سەرۆکوەزیرانی حکومەتە کاتییەکەی سوریا ئەحمەد ساڵح تۆما لەبارەی حکومەتە کاتییەکەی سوریاوە بۆ AA گوتی: "ئەم حکومەتە موڵکی ھەموو ھاوڵاتییەکی ئەو وڵاتەیە و خزمەتکاری خەڵکە. بەجۆرێک حکومەتەکەمان لەبەرژەوەندیی خەڵک و لەپێناو خەڵک کار دەکا. ھەوڵدەدەین خەڵکی سوریا لە ترس و تۆقاندنی شەڕ دوور بخەینەوە و رزگاریان بکەین. ئامانجمان فەراھەمکردنی ئازادی و دیموکراسییە بۆ گەلی سوریا."
ھەروەھا تۆما گوتی: "سەرباری بوونی کێشەی دارایی، توانیمان حکومەتێک دابمەزرێنین کە شایەنی پشتگیریی وڵاتان بێ و دڵنیام ئەو پشتگیریە بەدەست دەھێنین و بۆ ئەو مەبەستەش بەم نزیکانە سەردانی وڵاتانی کەنداو و چەند وڵاتێکی دیکەی عەرەب دەکەم."