مەقادیشۆ
سەرۆکی ھەرێمی پوتلاند لەباشووری سۆماڵ عەبدولڕەحمان فەراوی، رایگەیاندند: بێجگە لە وێرانبوونی ھەزاران خانوو باڵاخانە، ١٠٠ کەس گیانیان لەدەستداوەو ھەزارانی دیکە سەرگەردان بوون.
کاربەدەستانی ئەو ھەرێمە بۆ بە ھاناوەچوونی لێقەوماوان تیمی فریاگوزارییان پێکھێناوەو گەیشتوونەتە شوێنە زیان پێکەوتووەکان.
سەرۆکی ھەرێمی پوتلاند بانگەوازیکرد لەڕێکخراوە نێوخۆییەکان کە بچن بەھانای لێقەواماون و ھاریکاریی حکومەت بکەن بۆ گەیاندنی خزمەتگوزاریی خێرا بۆیان.