Hakan Çopur,Muhammet Ali Kemal
18 ئاب 2018•نوێکردنەوە: 19 ئاب 2018
واشنتۆن- AA
وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا، جێمس ماتیس ئاشكرایكرد ده‌كرێت له ماوه‌ی سێ رۆژدا ده‌ست به مه‌شقی پێویست به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی ده‌ورییه‌ی هاوبه‌ش له لایه‌ن سه‌ربازانی سوپای توركیا و ئه‌مریكاوه له منبج، بكرێت.
له میانی گه‌شته‌كه‌یدا بۆ ئه‌مریكای لاتین و له روونكردنه‌وه‌یدا بۆ ئه‌و رۆژنامهوانانهی كه له فڕۆكه‌كه‌دا هاوه‌ڵییان ده‌كرد، ماتیس باسی له بابه‌تی منبج كرد.
له وه‌ڵامی پرسیارێكدا سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه سه‌ربازانی سوپای توركیا و ئه‌مریكا ده‌ست به ده‌ورییه‌ی هاوبه‌ش له ده‌ورووبه‌ری منبج ده‌كه‌ن له كاتێكدا له ئێستادا هه‌ریه‌كه‌یان ده‌ورییه‌ی سه‌ربه‌خۆ به‌ڵام هه‌ماهه‌نگ له‌گه‌ڵ ئه‌وی دیكه‌دا ئه‌نجامده‌دات، ماتیس رایگه‌یاند: "ده‌توانم بڵێم له ٧٢ کاتژمێردا. له داهاتوویه‌كی زۆر نزیكدا، ره‌نگه زووتریش بێت".
ماتیس جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه كه‌لوپه‌ل و كارمه‌ندیان بۆ ئه‌و مه‌شقانه له ئێستادا له توركیان و باسی له‌وه‌شكرد ورده‌كارییه‌كان له‌وباره‌یه‌وه ناخاته‌ڕوو.
وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا وه‌ڵامی پرسیاری ئه‌وه‌ی كه‌ی ده‌ورییه هاوبه‌شه‌كان ده‌ستپێده‌كه‌ن، نه‌دایه‌وه.
هاوكات بریكاری راوێژكاری به‌رپرس له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، ده‌یڤد ساتەرفیڵد، له وه‌زاره‌ته‌كه كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیی سازكرد و سه‌باره‌ت به منبج روونكردنه‌وه‌ی دا.
له وه‌ڵامی پرسیارێكدا سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه ئایا گرژییه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی نێوان توركیا و ئه‌مریكا ره‌نگدانه‌وه‌ی نه‌رێنی له‌سه‌ر رێككه‌وتنه‌كان له‌باره‌ی منبجه‌وه ده‌بێت یان نا، ده‌یڤد ساتەرفیڵد رایگه‌یاند: "گرژییه‌كان هیچ كاریگه‌رییه‌كیان نه‌بووه. قۆناغی نه‌خشه‌رێگای منبج بێ كێشه و به‌شێوه‌یه‌كی ئازایه‌تی به‌خش، درێژه‌ی هه‌یه. كاریگه‌ریی بابه‌ته‌كانی دیكه‌ی په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كان لێره‌دا به‌دیناكرێن".