Behlül Çetinkaya,Ramal Abdullah Mahmood
18 ئاب 2018•نوێکردنەوە: 19 ئاب 2018
ئیسلام ئاباد – AA
سه‌رۆكی پارتی بزووتنەوەی ئینسافی پاکستان، عمران خان كه به سه‌رۆكوه‌زیرانی ئه‌و وڵاته هه‌ڵبژێردراوه دوای سوێندخواردنی ده‌ستبه‌كار بوو.
دوای ئەوەی دوێنێ له ئه‌نجوومه‌نی نیشتیمانیی پاكستان سوێندی یاسایی خوارد، بەیانی شەممە ئەمڕۆ عمران خان له به‌رده‌م سه‌ركۆماری پاكستان مه‌منون حوسێن سوێندی یاسایی خوارد. رێوڕه‌سمی سوێندخواردنهكهش به خوێندنی چه‌ند ئایه‌تێك له قورئانی پیرۆز ده‌ستی پێكرد.
له رێوڕه‌سمه‌كه‌دا خان تێكستی سوێندخوارنهكهی دووباره كرده‌وه كه له‌لایه‌ن مه‌منون حوسێنه‌وه ده‌خوێندرایه‌وه به‌مجۆره‌ش بووه ٢٢ه‌مین سه‌رۆكوه‌زیرانی پاكستان. دوای سوێندخواردنهكهش پۆسته‌كه‌ی له‌لایه‌ن سه‌رۆكوه‌زیرانی حكوومه‌تی كاربه‌ڕێكه‌ر ناسر مولك راده‌ست كرا.
عمران خان له چه‌ند رۆژی داهاتوودا ناوی وه‌زیرانی كابینه‌كه‌ی راده‌گه‌یه‌نێت و دواتر ئه‌وانیش له‌به‌رده‌م سه‌ركۆماری ئه‌و وڵاته سوێند ده‌خۆن.
عمران خان كه ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وه‌ی پێدراوه ده‌توانێت چه‌ند وه‌زیری بوێت دایبمه‌زرێنێت پێشتر رایگه‌یاندبوو كه له به‌رنامه‌ی دایه ژماره‌ی وه‌زیره‌كان بۆ ٢١ وه‌زیر كه‌م بكاته‌وه.