Ramal Abdullah Mahmood
18 ئاب 2018•نوێکردنەوە: 19 ئاب 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
سكرتێری گشتی پێشووتری رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، كۆفی عەنان له ته‌مه‌نی ٨٠ ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.
دەزگای كۆفی عەنان (دەزگایەکی خێرخوازی ناحکوومییە) رایگه‌یاند سكرتێری گشتی پێشووتری رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، كۆفی عەنان به‌هۆی نه‌خۆشییه‌كه‌وه كه هێشتا دهستنیشاننهكراوه له ژێر چاودێری پزیشكیدا له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی شاری بێرن پایته‌ختی سویسرا كۆچی دوایی كرد و هه‌ر به‌مهۆیه‌وه دەزگاکە پرسه‌نامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه.
لای خۆیەوە سكرتێری گشتیی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئه‌نتۆنیۆ گۆتیرێس لە بەیاننامەیەکدا خه‌مباری قوڵی خۆی به كۆچی دوایی عەنان ده‌ربڕی و رایگه‌یاند: "عەنان ده‌یویست كێشه‌كان به دیالۆگ چاره‌سه‌ر بكرێن و بێ‌وچان له پێناو هێنانه‌دی ئاشتیدا تێكۆشا و ژیانی خۆی له پێناو ئه‌وه‌دا ته‌رخان كرد".
کۆفی عەنان لە کانونی دووەمی ١٩٩٧ ەوە تاوەکو کانوونی یەکەمی ٢٠٠٦ بۆ دوو خول سکرتیری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بووە ، و ساڵی ٢٠٠١ بووتە براوەی خەڵاتی نۆبڵ بۆ ئاشتی.
عەنان لە ٢٤ی شوباتی ٢٠١٢ کراو بە نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان و کۆمکاری عەرەبی لە سووریا و لە مانگی ئابی هەمان ساڵ دەستی لەکار کێشایەوە.
سكرتێری گشتی پێشووتری رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، كۆفی عەنان ئەمڕۆ شەممە له ته‌مه‌نی ٨٠ ساڵیدا له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی شاری بێرن پایته‌ختی سویسرا كۆچی دوایی كرد.