Betül Yürük
10 تشرینی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 11 تشرینی یەکەم 2021
نیویۆرك - AA
فەرماندەی پێشووی هێزی وشكانی سوپای ئەمریکا، رایمۆند ئۆدیرنۆ کە یه‌كێك بوو له کەسایەتییه سەرەکییه‌كانی جه‌نگی عێراق لە تەمەنی ٦٧ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
به‌پێی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی له راگه‌یاندنی ئەمریکادا بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئۆدیرنۆ کە فەرماندەیی سەربازانی ئەمریکای لە جه‌نگی عێراقدا کردووە، بەهۆی شێرپەنجەوە کۆچی دوایی کردووە.
ئۆدیرنۆ كه فەرماندەی ئەو یەکەیه بوو لە ساڵی ٢٠٠٣دا توره‌كه‌ی كرده سه‌ر سەربازانی تورکیا لە عێراق، لای رای گشتیی تورکیا بە "جەنەراڵی تورهكهچی" ناسراوە.
ئۆدیرنۆ کە سێ جار ئەرکی لە عێراق وه‌رگرتووە، فەرماندهی فرقەی چوارەمی پیادە بوو کە دەرگای ماڵانی ده‌شکاند، عێراقییەکانی لە ماڵەکانیان ده‌برد و به‌سه‌ر شه‌قامه‌كاندا رایدهكێشان و پەنای بۆ شێوازی توندوتیژی دەبرد و ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی له گرتووخانه‌ی ئەبوغرێب توند ده‌كرد.
لە دوای داگیركردنی عێراق له‌لایه‌ن ئەمریکاوه لە ساڵی ٢٠٠٣دا، گرتووخانه‌ی ئەبوغرێب به‌هۆی ئه‌نجامدانی ئەشکەنجە و دەستدرێژی سێکسی بۆسه‌ر ده‌ستبه‌سه‌ركراوان له‌لایه‌ن سه‌ربازانی ئه‌مریكاوه بووه رۆژه‌ڤ.
کاتێک سەدام حوسێن ده‌ستگیركرا، ئۆدیرنۆ رایگه‌یاند "وەک مشک ده‌ستگیركرا كه له كونێكدابوو نه‌یده‌توانی به‌رگریی بكات".