Adam Abu-bashal
10 تشرینی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 10 تشرینی یەکەم 2021
ئه‌بوجا - AA
لە هێرشێكی چه‌كدارییدا بۆسه‌ر بازاڕێک لە ویلایه‌تی سۆکۆتۆ باکووری رۆژئاوای نێجیریا، لانیكه‌م ٢٠ كه‌س کوژران.
بەپێی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی له راگه‌یاندنی نیشتمانیی ئه‌و وڵاته‌دا بڵاوكراوه‌ته‌وه لە ناوچه‌ی سابۆن بیرنی سەربە ویلایه‌تی سۆکۆتۆ چه‌ند چەکدارێكی نەناسراو بە هەڕەمەکی تەقەیان به‌ناو بازاڕدا کردووە.
لە هێرشه‌کەدا لانیكه‌م ٢٠ كه‌س کوژران و ٣٥ی دیكه‌ش برینداربوون.
لە ویلایەتی سۆکۆتۆ كه ناو به ناو له‌لایه‌ن گرووپه چه‌كداره‌كانه‌وه هێرش ئه‌نجام ده‌درێت لە هەشتی تشرینی یەکەمدا، هێرشێكی چه‌كداریی روویدا و به‌هۆیه‌وه ١١ كه‌س کوژران و ژماره‌یه‌كی زۆریش برینداربوون.