Ramal Mahmood
11 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 11 کانوونی یەکەم 2016
لاگۆس - AA
لەئاکامی رووخانی سەقفی کڵێسایەک لە ویلایەتی ئاکوا - ئیبۆم رۆژهەڵاتی نێجیریا، بەلانیکەمەوە ٦٠ کەس گیانیان لەدەست دا.
شایەتحاڵانی رووداوەکە ئاماژە بەوە دەکەن کە کڵێساکە لە شاری ئیۆی پایتەخی ویلایەتە لە قۆناغی تەواوکردن دابووە، کرێکارانی کڵێساکە هەوڵیان داوە کڵێساکە بۆ رێوڕەسمێک لە رۆژی شەممە ئامادە بکەن.
بەرپرسێک بەناوی تیمی پشکنین و رزگارکردن کە نەیویست ناوی خۆی ئاشکرا بکات، ئاماژەی بەوە دا کە لە ئاکامی رووخانی سەقفی کڵێساکە تاکو ئێستا بەلانیکەمەوە تەرمی ٦٠ کەس دەرهێنراوە، نیگەرانی ئەوەیشن ژمارەی قوربانیان بەرز بێتەوە.
شایەتحاڵانی رووداوەکە ئاماژە بەوە دەکەن کە لە کاتی رووخانی سەقفە کانزاییەکە فەرمانڕەوای ویلایەتی ئاکوا-ئیبۆم، ئیدۆم ئەمانوێل لەناو کڵیساکە بووە، بەڵام ناوبراو لە رووداوەکەدا بریندار نەبووە.