نێجیریا.. پێکهەڵپژان لە چالاکی عاشورادا
- لە ئەنجامی توندوتیژی لە چالاکییەکی عاشورادا لە نێجیریا ژمارەی ئەو کەسانەی گیانیان لەدەست دا بۆ ١٣ کەس بەرزبوویەوە و ١٠ی تریش برینداربوون.
Abuja
ئابوجا - AA
لە ئەنجامی پێکهەڵبژانی ئەندامانی بزووتنەوەی ئیسلامی نێجیری شیعە مەزهەبدا لە چالاکییەکی عاشوورادا لە باکووری ئەو وڵاتە، ١٣ کەس کوژران و ١٠ی تریش برینداربوون.
گوتەبێژی بزووتنەوەی ئیسلامی نێجیری، ئیبراهیم موسا لە لێدوانێکدا بۆ رۆژنامەنووسان ئاماژەی بەوەدا کە لە چالاکییەکانی عاشورادا لە پارێزگاکانی کادونا، باوچی، گۆمبە، سۆکۆتۆ و کاتسینا تەقە لە هێزە ئەمنییەکان کراوە.
لە لایەکی ترەوە لە پارێزگای موسا بە هۆی رووداوەکانەوە، ١٣ کەس گیانیان لەدەست دا و ١٠ی تریش برینداربوون.
تا ئێستا هێزە ئەمنییەکان لەو بارەیەوە هیچ روونکردنەوەیەکیان نەداوە.