Haydar Karaalp
11 ئەیلوول 2019•نوێکردنەوە: 11 ئەیلوول 2019
بەغدا - AA
سەرکردەی باڵای رەوتی سەدر، موقتەدا سەدر لە ئێران لەگەڵ رابەری باڵای ئایینی ئێران، عەلی خامنەیی و فەرماندەی فەیلەقی قودس سەربە سوپای پاسداران، قاسم سولەیمانی-دا بینرا.
ئاژانسی هەواڵیی فارس لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر فۆتۆکانی بڵاوکردۆتەوە و تیایدا موقتەدا سەدر لە رۆژی عاشورادا لە ئێران بەشداری دەکات لە ماتەمەکەدا لە پاڵ خامنەیی و قاسم سولەیمانی-ەوە دەردەکەوێت.
سەدر کە زۆرترین رەخنە لە ئێران دەگرێت، ئێستا لەگەڵ بڵاوبوونەوەی ئەو وێنەیەدا بە تەنیشت خامنەیی و سولەیمانی-ەوە سەرنجی زۆر لایەنی بۆخۆی راکێشاوە و بۆتە هۆی مشتومڕ لەنێو عێراقدا.
سەدر رۆژی پێنجشەممە لە لێدوانێکدا هەڕەشەی ئەوەی کردبوو کە ئەگەری هەیە پشتگیری خۆی لە حکوومەت بکشێنێتەوە و دواتر بەرەو ئێران بەڕێکەوتبوو.
هاوپەیمانی سائیرون-ی سەربە سەدر لە کۆی ٣٢٩ کورسی پەرلەمان، خاوەن ٥٣ کورسییە.