Muhammet Kurşun,Rewa Mahmood Hasan
15 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 15 مای,س 2019
تاران-AA
رابەری باڵای ئێران عەلی خامنەیی رایگەیاند هەتا ئەمریکا دەستبەرداری هەڵوێستەکانی نەبێت، دانوستانی لەگەڵ ناکرێت و دووپاتی کردەوە کە بژاردەی دڵنیاکەرەوەی ئێران بەرەنگارییە.
له خوانێكی بهربانگدا رابەری باڵای ئێران عەلی خامنەیی پێشوازیكرد له سەرکۆماری ئێران حەسەن روحانی، سەرۆکی پەرلەمان عەلی لاریجانی، سەرۆکی ئەنجوومەنی دیاریکردنی بەرژەوەندییە باڵاکان سادق لاریجانی و چەندین بهرپرسی بالای سیاسی وڵاتەکە.
خامنەیی لە گوتەیەکدا ئاماژەی بەوەدا کە ئێران بەدوای جەنگەوە نییە لەگەڵ ئەمریکا و گوتی، "ئیرادەی ئێمە بەهێزترە. بژاردەی تەواوی ئێران بەرەنگاریەتی دژ بە ئەمریکا و لەم بەرەنگارییەدا ئەمریکا ناچار دەبێت پاشگەزبێتەوە. ئەمە بەرەنگارییەکی سەربازیی نییە. چونکە جەنگ روونادات".
خامنەیی ئاماژەی بەوەدا کە هەندێک کە لەنێو ئێران باس لەوە دەکەن ئەنجامدانی دانوستان هیچ کێشە نابێت و لەوبارەیەوە گوتی، "هەتا ئەمریکا بەردەوام بێت لەسەر هەڵوێستەکانی ئەمڕۆی، دانوستان ژەهر دەبێت. ئەمڕۆ ئەو دانوستانەی لەگەڵ ئەمریکا دەکرێت، دوو جار ژەهرە. دانوستان واتە مامەڵە و کڕین و فرۆش بەڵام ئەوەی ئەمریکا ئامانجێتی (لاوازكردنی) لایەنی بەهێزیی ئێمەیە".
خامنەیی باسی لەوە کرد کە ئەمریکا لەناوخۆیدا رووبەڕووی چەندین قەیرانی ئابووری و کۆمەڵایەتی بۆتەوە و گوتی، "لەنێو حکوومەتیشدا یەک قسەیی نەماوە، کەسێک دێت و بەیانییەکەی پێچەوانەی ئەوە دەڵێت. دوژمن ئەوەندە گەورە مەکەن. ناکرێت بڵێین دوژمن بێهێزە، لاوازە، بێچارەیە، بەڵام ئەوانیش کێشەیان هەیە و ئەوەندە بەهێز نین".