Hakan Çopur,Muhammet Ali Kemal
14 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 15 مای,س 2019
واشنتۆن- AA
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ ئاشكرایكرد هه‌واڵه‌كه‌ی رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز كه دوێنێ بڵاویكرده‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه‌كردبوو "ئه‌مریكا له‌به‌رامبه‌ر هه‌ڕه‌شه‌كانی ئێران‌دا خۆی بۆ ره‌وانه‌كردنی ١٢٠ هه‌زار سه‌رباز بۆ ناوچه‌كه ئاماده ده‌كات" دووره له راستییه‌وه.
دۆناڵد تره‌مپ له باخچه‌ی كۆشكی سپی‌دا روونكردنه‌وه‌ی سه‌باره‌ت به مژاره‌كانی رۆژه‌ڤ دایه رۆژنامه‌وانان و سه‌باره‌ت به هه‌ڵكشانی گرژییه‌كان له‌نێوان وڵاته‌كه‌ی و ئێران‌دا، قسه‌یكرد.
له وه‌ڵامی پرسیارێكدا، تره‌مپ سه‌باره‌ت به هه‌واڵه‌كه‌ی رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز كه دوێنێ بڵاویكردبوویه‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه‌كردبوو "ئه‌مریكا له‌به‌رامبه‌ر هه‌ڕه‌شه‌كانی ئێران‌دا خۆی بۆ ره‌وانه‌كردنی ١٢٠ هه‌زار سه‌رباز بۆ ناوچه‌كه ئاماده ده‌كات"، رایگه‌یاند:
"هه‌واڵی رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز بێت به‌دڵنیاییه‌وه درۆیه. نیویۆرك تایمز هه‌واڵی درۆ بڵاوده‌كاته‌وه. به دڵنیاییه‌وه ئه‌مه‌م (ره‌وانه‌كردنی سه‌رباز بۆ ناوچه‌كه) ده‌كرد، به‌ڵام پلانی شتێكی له‌وشێوه‌یه‌مان دانه‌ناوه. هیوادارم ناچار نابین به‌وه‌ی كه پلانی بۆ دابنێین. ئه‌گه‌ر پلانمان بۆ دابنایه، له‌و ژماره سه‌ربازه زیاترمان ره‌وانه ده‌كرد".
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه سه‌رۆكی ئه‌مریكا باسی له‌وه‌كرد پلانی ره‌وانه‌كردنی ١٢٠ هه‌زار سه‌ربازیان بۆ ناوچه‌كه دانه‌ناوه و گوتنی ئه‌وه‌ی "ئه‌گه‌ر پلانمان بۆ دابنایه، له‌و ژماره سه‌ربازه زیاترمان ره‌وانه ده‌كرد" به‌شێوه‌یه‌ك لێكدرایه‌وه كه ئه‌مریكا به‌ره‌وڕووبوونه‌وه‌ی سه‌ربازیی له‌گه‌ڵ ئێران‌دا، نادیده نه‌گرتووه.
دۆناڵد تره‌مپ بانگه‌شه‌كه‌ی نیویۆرك تایمزی به‌درۆخسته‌وه، به‌ڵام هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌وباره‌یه‌وه له‌لایه‌ن پێنتاگۆنه‌وه بڵاونه‌كرایه‌وه.
له هه‌واڵێكدا كه دوێنێ له رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمزدا بڵاوكرابوویه‌وه و تێیدا پشت به زانیارییه‌كانی كاربه‌ده‌ستێكی باڵای ئه‌مریكا كه نه‌یویستبوو ناوی ئاشكرابكرێت، به‌سترابوو،بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌كرابوو كه رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو بریكاری وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریكا، پاتریك شاناهان، زانیاریی پێشكه‌شی راوێژكاره ئه‌منییه باڵاكانی تره‌مپ كردووه سه‌باره‌ت به پلانی ره‌وانه‌كردنی ١٢٠ هه‌زار سه‌رباز بۆ ناوچه‌كه له‌به‌رامبه‌ر هه‌ڕه‌شه‌كانی ئێران‌دا.