Övünç Kutlu
11 ئەیلوول 2019•نوێکردنەوە: 12 ئەیلوول 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
ئیداره‌ی زانیاریی وزه‌ی ئه‌مریكا (EIA)، پێشبینییه‌كانی بۆ نرخی نه‌وت له ساڵی داهاتوودا به‌بڕی سێ دۆلار كه‌مكرده‌وه.
به‌پێی راپۆرتی EIA بۆ قۆناغی مانگی ئه‌یلوولی 2019، پێشبینی ده‌كرێت نرخی به‌رمیلێك خاوی برێنت له ساڵی ئاینده‌دا، 62 دۆلار و نرخی به‌رمیلێك خاوی تێكساس، 56 دۆلار و 50 سه‌نت بێت.
EIA له مانگی ئابدا پێشبینیی كردبوو، نرخی به‌رمیلێك خاوی برێنت له ساڵی داهاتوودا، 65 دۆلار و نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی تێكساس، 59 دۆلار و نیو بێت.
به‌م جۆره له پێشبینییه‌كانی مانگی ئه‌یلوولدا نرخی هه‌ریه‌كێك له‌و دوو جۆره خاوه به‌بڕی سێ دۆلار كه‌مكردووه‌ته‌وه و ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری له‌سه‌ر ره‌وتی سه‌ربه‌ره‌وخواری ئابووری كردووه له جیهاندا.
راپۆرته‌كه ئاماژه‌ی به گرژیی بازرگانیی نێوان ئه‌مریكا و چین كردووه و به هۆی ئه‌و گومرکانه‌ی هه‌ردوو وڵات له‌ئاست یه‌كتردا په‌یڕه‌ویان كردووه، نرخی نه‌وت رۆژانه كه‌مبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه بینیوه.
هاوكات ئه‌مریكا بڕی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی پێشبینیكراوی بۆ ساڵی ئاینده كه‌مكردووه‌ته‌وه.
به‌پێی راپۆرته‌كه، به‌رهه‌می رۆژانه‌ی نه‌وتی خاو له ئه‌مریكا كه له‌ئێستادا، 12،2 ملیۆن به‌رمیله و له ساڵی ئاینده‌دا پێشبینی ده‌كرێت 13،2 ملیۆن به‌رمیل بێت.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه له راپۆرتی مانگی ئابدا پێشبینی كرابوو، ساڵی ئاینده به‌رهه‌می رۆژانه‌ی نه‌وتی خاو 13،3 ملیۆن به‌رمیل بێت.