Mohammed Baqi Hussein
03 کانوونی یەکەم 2015•نوێکردنەوە: 04 کانوونی یەکەم 2015
واشنتۆن
ئه‌مریكا له‌باره‌ی بانگه‌شه‌كانی رووسیا بۆ كڕینی نه‌وتی داعش له‌لایه‌ن توركیاوه رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌ڵگه‌ی زۆر هه‌ی كه ده‌ریده‌خه‌ن رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د گه‌وره‌ترین كڕیاری نه‌وتی داعشه و ئه‌گه‌ر رووسیا خه‌می ئه‌و بابه‌ته‌ی هه‌یه با له‌گه‌ڵ ئه‌سه‌د باسی بكات.
گوته‌بێژی كۆشكی سپی جۆش ئێرنێست له كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی رۆژانه‌یدا له‌وباره‌وه گوتی: "هێنانه زمانی ئه‌و بابه‌ته له‌لایه‌ن رووسه‌كانه‌وه گاڵته‌جاڕییه".
ئەو درێژەی دایە و گوتی:"به‌ڵگه‌ی زۆر هه‌ی كه ده‌ریده‌خه‌ن رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د گه‌وره‌ترین كڕیاری نه‌وتی داعشه" هه‌روه‌ها ئیرنێست جه‌ختی كرده‌وه كه رووسیا ته‌نها پاڵپشتی ئه‌سه‌ده بۆ مانه‌وه‌ی له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات.
ئێرنێست دەڵێت: "ئه‌گه‌ر رووسه‌كان به‌ڕاستی خه‌می سه‌رچاوه‌ی دارایی داعشیانه، با ئه‌و بابه‌ته له‌گه‌ڵ به‌شار ئه‌سه‌د تاوتوێ بكه‌ن كه بۆ مانه‌وه له‌سه‌ر كورسی ده‌سه‌ڵات پشتی پێ به‌ستوون".
هاوكات ئێرنێست رایگه‌یاند كه له دوایین دیداری سه‌رۆكی ئه‌مریكا باراك ئۆباما و سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان كه له پاریس ئه‌نجامیان دا، باسی ئاسایشی سنووره‌كانی سوریا-توركیا كراوه.
گوته‌بێژه‌كه رایگه‌یاند توركیا له پێناو ئاسایشی گه‌له‌كه‌ی و رێگرتن له ده‌ربازبوونی شه‌ڕكه‌ری بیانی بۆ نێو داعش و بڕینی سه‌رچاوه‌ی دارایی رێكخراوه‌كه‌دا، به‌شێكی سنووره‌كه‌ی داخستووه.
ئه‌وه‌شی وه‌بیرهێنایه‌وه كه ئۆباما رایگه‌یاندووه له به‌شێكی سنووره‌كه‌دا بۆشایی ئه‌منی هه‌یه.
ئێرنێست لە کۆتاییدا رایگەیاند: "نیگه‌رانی ئه‌وه‌ین كه داعش بۆ ده‌ربازكردنی شه‌ڕخوازانی بیانی و ئه‌و شتومه‌كانه‌ی له بازاڕی ره‌شدا وه‌ك سه‌رچاوه‌ی دارایی به‌كاریان دێنێت، سوود له‌و بۆشایی ئه‌منی وه‌ربگرێت".