Mohammed Baqi Hussein,Hemn Osman
10 کانوونی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 12 کانوونی دووەم 2016
سه‌رۆكی ئه‌مریكا باراك ئۆباما، په‌نابه‌رێكی سووری بانگهێشتی گوتاره‌كه‌ی كرد كه رۆژی سێ شه‌ممه له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی وڵاته‌كه‌ی له ژێر ناوی "دۆخی یه‌كێتی" پێشكه‌شی ده‌كات.
رۆژنامه‌ی USA Todayی ئه‌مریكی رایگه‌یاند: "ئه‌و په‌نابه‌ره سوورییه‌ی له‌سه‌ر بانگهێشتی بنەماڵەی ئۆباما ده‌چێته ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا، ناوی ره‌فاعی حه‌مۆیه".
گوتاره‌كه‌ی ئۆباما، كاردانه‌وه‌ی ئه‌و ره‌خنانه‌یه كه مانگه‌كانی رابردوو به‌تایبه‌تی له‌لایه‌ن یه‌كێك له كاندیداکانی كۆماریخوازهكانهوه ئاراسته‌ی په‌نابه‌رانی سووری كرا. له كاتی گوتاره‌كه‌ی ئۆبامادا ره‌فاعی حه‌مۆ كه زانایه‌كی سوورییه له‌و به‌شه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران داده‌نیشێت كه بۆ هاوژینی ئۆباما میشێل ئاماده كراوه.
حه‌مۆ، مانگی رابردوو له بلۆكی به‌ناو “Humans of New York” ناسێندرا، ئه‌و نووسراوه‌ی له‌باره‌ی ئه‌و زانا سوورویهوه بڵاو كرایه‌وه، له تۆڕەکانی كۆمه‌ڵایه‌تیدا ملیۆنەها لایكی كۆكرده‌وه. به‌و هۆیه‌شه‌وه ئۆباما حه‌مۆی به "سه‌رچاوه‌ی ئیلهام" ناوزه‌ند كرد. ئه‌كته‌ری سینه‌مایی ئه‌مریكیش ئێدوارد نۆرتن چالاكییه‌كی به‌خشینی بۆ حه‌مۆ رێكخست.
حه‌مۆ كه شێرپه‌نجه‌ی گه‌ده‌ی هەیە، له جه‌نگی نێوخۆی سووریا ماڵه‌كه‌ی بۆردومان كرا. بەم هۆیه‌شه‌وه هاوژینه‌كه‌ی، یه‌كێك له كچه‌كانی و پێنج كه‌سی نزیكی كوژران. له ساڵی 2013دا حه‌مۆ له‌گه‌ڵ تاقە كۆڕ و سێ كچەکەیدا سووریایان جێ هێشت و ئاواره‌ی توركیا بوون.
- دوو ساڵ له توركیا ژیاوه
حه‌مۆ كه شێرپه‌نجه‌ی گه‌ده‌ی هه‌یه، له جه‌نگی نێوخۆی سووریادا ماڵه‌كه‌ی بۆردومان كراوه و هاوسه‌ره‌كه‌ی و یه‌كێك له كچه‌كانی و 5 له كه‌سوكار و نزیكه‌كانی له‌ده‌ست داوه. ئه‌و زانا سوورییه له‌ساڵی 2013دا له‌گه‌ڵ كوڕێك و 3 كچیدا له جه‌نگ هه‌ڵاتن و سه‌ره‌تا خۆیان گه‌یانده توركیا.
حه‌مۆی 55 ساڵ 2 ساڵ له توركیا مایه‌وه و مانگی رابردوو دوای په‌سه‌ندكرانی داواكاری مافی پهنابهرێتییهكهی، له ویلایه‌تی میشیگانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا نیشته‌جێ كرا.
حه‌مۆ له‌و نووسراوه‌ی كه له تۆڕی ئینته‌رنێت بڵاوی كرده‌وه و به‌هۆیه‌وه ناوبانگی دەرکرد، نووسیویه‌تی: "هێشتا پێم وایه هه‌لی دروستكردنی گۆڕانكارییهكم هه‌یه له جیهاندا كه چوومه ئه‌مریكا چه‌ند داهێنانێكم هه‌یه كه ده‌مه‌وێت وەدی بێنم. یه‌كێك له داهێنانهكانم ئه‌وه‌یه كه ئێستا له جووڵه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كانی ئیستانبوڵ وزه‌ی كاره‌با به‌رهه‌م ده‌هێنرێت. هه‌روه‌ها فڕۆكهیهكم دیزاین كردووه كه ده‌توانێت 48 سه‌عات به‌بێ سووته‌مه‌نی بفڕێت. له‌سه‌ر ئامێرێك كار ده‌كه‌م كه چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك به‌ر له‌وه‌ی زه‌مینله‌رزه روو بدات، پێشبینی ده‌كات. ئه‌وه‌ی من ده‌مه‌وێت ته‌نها شوێنێكه كه بتوانم توێژینهوهكانمی تێدا ئه‌نجام بده‌م. ئه‌مڕۆ پێیان راگه‌یاندم كه ده‌چم بۆ میشیگان. هیچ شتێك له‌باره‌ی ئهوێوە نازانم. ته‌نها ده‌مه‌وێت شوێنێك ئارام بێت و رێزی زانستی تێدا بگیرێت. من ده‌مه‌وێت بگه‌ڕێمه‌وه سه‌ر كاره‌كه‌ی خۆم. ده‌مه‌وێت سه‌ر له‌نوێ وه‌ك مرۆڤ بژیم. نامه‌وێت جیهان وابیر بكاته‌وه كه من كۆتاییم هاتووه. من هێشتا لێره‌م."
له مانگه‌كانی دواییدا له ئه‌مریكا به‌ر له هه‌موویان كاندیداكانی كۆماریخوازه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی و به‌تایبه‌ت دۆناڵد تره‌مپ و هه‌ندێك لایه‌ن، داوایان كردبوو په‌نابه‌رانی سووری و به‌تایبه‌ت مسوڵمانان مافی په‌نابه‌رێتییان پێ نه‌درێت. باراك ئۆباماش رایگه‌یاندبوو كه هاتنی په‌نابه‌ری سووری بۆ وڵاته‌كه به‌رده‌وام ده‌بێت و له‌مساڵدا 10 هه‌زار په‌نابه‌ر وه‌رده‌گرن.