Mohammed Baqi Hussein
10 کانوونی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 13 کانوونی دووەم 2016
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ تیروپشك بۆ خه‌ڵاتی یاری یانسیبی پاروهربۆڵی ئه‌مریكی ئه‌نجامده‌درێت كه یه‌كێكه له یارییه باوه‌كان خه‌ڵاتی ئه‌مساڵی گه‌یشتۆته 900 ملیۆن دۆلار و ئه‌وه‌ش به‌رزترین ئاستی مێژووی یانسیبهكهیه و
هەتا ئێستاش كه چه‌ند سه‌عاتێكی ماوه بۆ تیروپشكه‌كه، هه‌زاران ئه‌مریكی هه‌وڵی تاقیكردنه‌وه‌ی شانسی خۆیان ده‌ده‌ن.
یارییه‌كه له‌به‌رانبه‌ر دوو دولاردا ئه‌نجام ده‌درێت بۆ به‌ده‌ستهێنانی خه‌ڵاتێكی مه‌زن به‌ناوی جاكپۆت "Jackpot". له یارییه‌كه‌دا پێویسته به‌شداربوو 6 ژماره‌ی جیاجیا به‌شێوه‌یه‌كی یه‌ك له‌دوای یه‌ك بزانێت.
شه‌وانی شه‌ممه و 4 شه‌ممه تیروپشك بۆ پاوه‌ربۆڵ ئه‌نجام ده‌درێت.
به‌ڵام چه‌ندی هه‌فته‌یه خه‌ڵاته‌كه بۆ هیچ كه‌س ده‌رنه‌چووه و له چوارشه‌مه‌ی رابردووه‌وه كه دواین تیروپشك ئه‌نجام دراوه تێیدا، بڕی خه‌ڵاته‌كه له 524 ملیۆنه‌وه گه‌یشتۆته 900 ملیۆن دۆلار.
به‌رپرسان ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن، ئه‌گه‌ر له تیروپشكهكهی ئه‌مڕۆشدا خه‌ڵاته‌كه بۆ هیچكه‌س ده‌رنه‌چێت، بڕه‌كه‌ی بۆ 1،3 ملیار دۆلار به‌رزده‌بێته‌وه. به‌پێی ئاماره‌كانی ئه‌و وڵاته ئه‌گه‌ری ده‌رچوونی خه‌ڵاته‌كه له 292 ملیۆن و 200 هه‌زاردا یه‌كه، ئه‌مه له كاتێكدا ئه‌گه‌ری به‌ركه‌وتنی هه‌وره بڕوسكه بۆ هه‌ر كه‌سێك له ئه‌مریكا بۆ ساڵێك، له 700 هه‌زاردا یه‌كه به‌ڵام ئه‌و ئاماره نائومێدییە به‌س نین بۆ راگرتنی ئه‌مریكییه‌كان له خه‌ون بینین به به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و خه‌ڵاته مه‌زنه و ملیۆنان كه‌س به‌ر له راكێشانی تیروپشكه‌كه به‌لێشاو روو له فرۆشیاری بلیتی یانسیبه‌كه ده‌كه‌ن.
هەتا ئه‌مڕۆ له مێژووی ئه‌و یانسیبهدا به‌رزترین ئاستی خه‌ڵاته‌كه 656 ملیۆن دۆلار بووه و له‌ساڵی 2012دا سێ كه‌س به هاوبه‌شی بردیانه‌وه. هەتا ئه‌مڕۆش به‌رزترین بڕ كه ته‌نها كه‌سێك له‌و یانسیبهدا به‌ده‌ستی هێنابێت، 590،5 ملیۆن دۆلار بوو. جێی باسه ئه‌و خه‌ڵاته له حوزه‌یرانی 2013دا بۆ ژنێكی خانه‌نشینكراو ده‌رچوو و ماوه‌یه‌كی زۆر له مێدیاكاندا ده‌نگی دایه‌وه.