Muhammed Bilal Kenasari,Mohammed Baqi Hussein
25 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 25 تشرینی یەکەم 2017
واشنتۆن - AA
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا هیزه‌ر ناورت رایگه‌یاند، به‌هۆی ڤیتۆكردنی ماوه‌ی ئه‌ركی تیمی لێكۆڵینه‌وه له چه‌كی كیمیایی (JIM) له سووریا له‌لایه‌ن رووسیاوه، تووشی سه‌رسوڕمان هاتوون.
ناورت له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا روونكردنه‌وه‌ی له‌باره‌ی ره‌شنووسه‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانه‌وه دا.
گوته‌بێژه‌كه له‌باره‌ی ڤیتۆكردنی ره‌شنووسه‌كه له‌لایه‌ن رووسیاوه گوتی، "تووشی سه‌رسوڕمان هاتین. رووسیا له‌باره‌ی گه‌لی سووریاوه كه به سته‌مكارانه ده‌كوژرێن، هه‌ڵسه‌نگاندنێكی سیاسیی ئه‌نجامدا".
ره‌شنووسی پڕۆژه بڕیاره‌كه له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه ئاماده‌كرابوو و له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشه‌وه خرایه ده‌نگدانه‌وه. له‌پاڵ رووسیادا وڵاتی پۆلیڤیاش كه هێشتا ئه‌ندامی كاتییه، به نه‌رێنی ده‌نگیدا. 11 ئه‌ندام پشتگیریی پڕۆژه بڕیاره‌كه‌یان كرد و هه‌ریه‌كه له چین و كازاخستان، ده‌نگی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یان نه‌دا.
هه‌رچه‌نده پڕۆژه بڕیاره‌كه له‌لایه‌ن 11 وڵاته‌وه پشتگیری كرا، به‌ڵام به‌هۆی ڤیتۆی رووسیاوه په‌سه‌ند نه‌كرا. به‌و پێیه رووسیا له سه‌ره‌تای شه‌ڕی ناوخۆی سووریاوه، نۆ جار پڕۆژه بڕیارەکانی سه‌باره‌ت به سووریا ره‌تكردووه‌ته‌وه.
بۆ ئه‌وه‌ی پڕۆژه بڕیارێك له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش په‌سه‌ند بكرێت، پێوسیته له‌كۆی 15 ئه‌ندام لانی كه‌م نۆ ئه‌ندام ده‌نگی پێبدات و هیچ كام له ئه‌ندامه هه‌میشه‌ییه‌كان كه له ئه‌مریكا، رووسیا، چین، بریتانیا و فه‌ڕه‌نسا پێكهاتوون، ڤیتۆی نه‌كه‌ن.
تیمه‌كه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان كه به JIM ناسراوه، ساڵی 2015 به‌مه‌به‌ستی ده‌ستنیشانكردنی ئه‌و لایه‌نانه‌ی له سووریا چه‌كی كیمیاییان به‌كارهێناوه پێكهێنرا. 17ی تشرینی دووه‌م ماوه‌ی ئه‌ركی تیمه‌وه كۆتایی دێت و بڕیاره سبه‌ی 26ی تشرینی یه‌كه‌م راپۆرتی خۆی له‌باره‌ی به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی 4ی نیسانی ساڵی رابردوو له خان شه‌یخون، پێشكه‌شی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش بكات.
لیژنه‌كه ده‌ریخستبوو كه رژێمی سووریا له سێ رووداودا چه‌كی كیمیایی به‌كارهێناوه و رێكخراوی تیرۆرستیی داعش‌یش له رووداوێكدا به‌كاریهێناوه.