Burak Dağ
09 کانوونی یەکەم 2024•نوێکردنەوە: 10 کانوونی یەکەم 2024
قودس - AA
سوپای ئیسرائیل چیای حەرمون (شێخ)ی لە بەری سووریا لە بەرزاییەکانی جۆلانی داگیرکراو، داگیرکرد.
بەپێی هەواڵێکی تەلەڤیزیۆنی فەڕمی ئیسرائیل KAN، سوپای ئەو وڵاتە داگیرکردنی چیای شێخی لە بەری سووریا لە بەرزاییەکانی جۆلان پشتڕاست کردووەتەوە.
لە هەواڵەکەدا باس لەوە کراوە کە یەکەکانی سەربە هێزەکانی ئاسمانیی سوپای ئیسرائیل بەمەبەستی بەهێزکردنی پێگەی بەرگریی دژ بە هەر هەڕەشە و مەترسییەک لەو گرووپانەی ڕژێمی بەعسیان ڕووخاند، دەستی بەسەر بەری سووریا چیای شێخدا گرتووە.
ئاماژە بەوە کرا کە ئۆپەراسیۆنەکەی ئیسرائیل لەدوای دەستبەسەرداگرتنی پێگەکانی سوپای سووریا لە سنووری ئیسرائیل لەلایەن ئەو گرووپانەی ڕژێمی بەعسیان ڕووخاند، ئەنجمادراوە.
باس لەوەیش کرا کە یەکەکانی ئیسرائیل لە کاتی ئۆپەراسیۆنەکەدا ڕووبەڕووی هیچ بەرگرییەک نەبوونەتەوە.
دوای ڕووخانی ڕژێمی بەعس کە ٦١ ساڵە سووریا بەڕێوە دەبات، سوپای ئیسرائیل بڵاویکردەوە هێزی ڕەوانەی ناوچەی پاراستنی نێوان بەرزاییەکانی جۆلان کە داگیری کردووە و سووریا کردووە.