Said Amori
09 کانوونی یەکەم 2024•نوێکردنەوە: 10 کانوونی یەکەم 2024
قودس ــ AA
کەناڵی ١٣ی ئیسرائیلی بڵاوی کردەوە کە دوای ڕووخاندنی دەسەڵاتی ڕژێمی سووریا، بەشار ئەسەد، فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل لە میانی زنجیرەیەک ھێرشدا، ١٠٠ شوێنیان لە سووریا کردووەتە ئامانج.
کەناڵەکە لە چەند سەرچاوەیەکی سەربازیی ئیسرائیلی گواستووەتەوە کە لە میانی چەند کاتژمێری ڕابردوودا، فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل لە میانی زنجیرەیەک ھێرشدا، ١٠٠ ئامانجیان لە سووریا کردووەتە ئامانج.
بە گوتەی سەرچاوەکان، ئەو ئامانجانەی کە لە سووریا کراونەتە ئامانج، بریتیین لە ژمارەیەک خاڵی ستراتیژیی، سیستەمی مووشەکی پێشکەوتوو، کۆگای چەک و تەقەمەنی، ھەروەھا چەند دامەزراوەیەکی تایبەت بە دروستکردنی چەک و تەقەمەنی.
دوێنێ یەکشەممە سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، بنیامین ناتانیاھو ھەڵوەشاندنەوەی ڕێککەوتننامەی ساڵی ١٩٧٤ی بۆ جیاکردنەوەی سنووری نێوان ئیسرائیل و سووریای ڕاگەیاند و سوپای ئیسرائیل ناوچەی جەبەل شێخ و ناوچەی عازلە لەنێوان ھەردوو وڵاتدا داگیرکرد.