دەرعا
ھێزەکانی سەر بە بەرەی باشوور کۆنتڕۆڵی دەروازەی سنووری نەسیبی "جابیر"یان سەر بە شاری دەرعا لە سووریا کە دەکەوێتە سنووری ئوردن کردووە.
بەپێی روونکردنەوەی "بەرەی باشوور"، یەکینەکای سەر بە ئۆپۆزسۆنی سووریا دوای پێکدادانێکی قورس لە ناوچەی دەرعا توانیویانە کۆنتڕۆڵی دەروازەی سنووری نەسیب کە دەکەوێتە سنووری ئوردن بکەن.
چالاکڤانی ناوچەکە ئیبراھیم حەریری لە لێدوانێکی بۆ پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "یەکینەکانی سەر بە ئۆپۆزسیۆن کۆنتڕۆڵی دەروازەی سنوورەکەیان کردووە، لە ناوچەکە و پێکدادان لە نێوان سوپای سووریا و ئۆپۆزسیۆن بەردەوامی ھەیە، بەڵام ئۆپۆزسیۆنەکان ئاڵای شۆڕشی سووریایان لە سنوورەکە ھێناوەتە خوارەوە".
لەلایەکی دیکەوە، لە بەیاننامەیەکدا وەزیری ناوخۆی ئوردن حوسێن ئەلمەجید رایگەیاندووە، بەھۆی پێکدادانەکانی سووریا بە مەبەستی رێوشوێنی ئەمنی دەروازەی سنووری جابیر دادەخەن.