ئیستانبوڵ
سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا ئه‌حمه‌د داودئۆغلو گوتی: "هیچ كه‌سێك بیر له‌وه نه‌كاته‌وه كه ئه‌م هێرشه بێ سزا ده‌مێنێته‌وه، له هۆشداری ئه‌وه داین كه هاوپه‌یمانییه‌ك به‌رامبه‌ر ئێمه پێك هێنراوه، هاوكات ده‌یانه‌وێت پێش هه‌ڵبژاردنه‌كان توركیا به‌ره‌و ئاژاوه‌گێڕی به‌رن".
داودئۆغڵو له دوای خوێندنی نوێژی مردوو له‌سه‌ر تەرمی داواكاری گشتیی ئیستانبوڵ، محه‌مه‌د سه‌لیم كیراز له مزگه‌وتی ئه‌یوب سوڵتان وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌وانانی دایه‌وه.
ناوبراو گوتی: "ده‌یانه‌وێت دووباره سیناریۆكه‌ی ساڵی 2013 دووباره بكه‌نه‌وه، ئێستا هه‌نگاوی باش له قۆناغی چاره‌سه‌ریی هاوێژراوه، هاوكات ده‌یانه‌وێت له‌م ساته‌دا قۆناغه‌كه تێك بده‌ن".
راشیگه‌یاند كه ئیتر ناوی دادگای چاغله‌یان له ئیستانبوڵ ده‌گۆڕێت بۆ دادگای محه‌مه‌د سه‌لیم كیراز.