Volkan Kaşik,Kerem Kocalar
03 تشرینی یەکەم 2015•نوێکردنەوە: 05 تشرینی یەکەم 2015
مەڵاتیا
نزیکەی ٢٣٠ ھەزار قوتابی سووری کە لە بنکە و قوتابخانە و کەمپەکانی تورکیا دەخوێنن، دەیانەوێت دوای شەڕ بۆ وڵاتەکەیان بگەڕێتەوە و خزمەت بکەن.
شەڕی ناوخۆی سووریا پێنج ساڵە درێژەی ھەیە کە کاریگەرییەکی زۆری لەسەر منداڵانی ئەو وڵاتە دروستکردووە و وایکردووە ملیۆنان قوتابی سووریا بەھۆی ھێرشەکانی ئەسەدەوە بێبەش بن لە خوێندن.
لە یەکەم رۆژی رووداوەکانەوە تورکیا باوەشی بە گەلی سووریا داوە و منداڵانی ئەو وڵاتەی لەیاد نەکردووە کە لە شارەکانی سەر سنوور و شارەکانی دیکەدا کەمپیان بۆ دامەزراوە. ئەو قوتابییە سووریانەی خوێندنیان بە نیوەچڵی مابووەوە دووبارە دەرفەتیان بۆ رەخسا و دەستیان بە تەواوکردنی خوێندنی خۆیان کرد و وەک قوتابیانی تورکیا بە جۆش و خرۆشەوە دەچنە قوتابخانە.
سەرەڕای ئەوەی وڵاتانانی ئەورووپا لە ئێستادا تەنھا ٢٠٠ ھەزار پەنابەریان وەرگرتووە، تورکیا دەرفەتی خوێندنی بۆ ٨٠ ھەزار قوتابی کەمپەکان و ٢٣٠ ھەزار میوانی سووری دابین کردووە.