Sinan Özmüş,Muhammed Kılıç
17 شوبات 2025•نوێکردنەوە: 18 شوبات 2025
ئەنتاڵیا ــ AA
سەرۆکی فیدراسیۆنی بەرھەمھێنەرانی ئارد لە تورکیا، ئەرەن گیونھان ئوڵوسۆی ڕایگەیاند کە لەمساڵدا، زیاتر لە ٤٠٠ ھەزار تۆن ئارد ھەناردەی سووریا دەکەن.
ئەرەن گیونھان ئوڵوسۆی لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو ئاماژەی بەوەدا کە لە ساڵی ٢٠٢٤دا، سێ ملیۆن تۆن ئاردیان ھەناردەی سەرانسەری جیھان کردووە.
باسی لەوەش کرد کە لە میانی ساڵانی شەڕدا لە سووریا، تورکیا سەرچاوەیەکی گرنگ بووە لە دابینکردنی ئارد بۆ خەڵکی سووریا.
ھەروەھا ئاماژەی بەوەشداوە کە پارێزگاکانی ئیدلب و ڕەقە لە سووریا، بەو پێیەی لە تورکیاوە نزیکن، لەم دواییانەدا بوونەتە ناوچەکانی ھەناردەکردن بۆ تورکیا.
گوتیشی: "لەمساڵدا، زیاتر ٤٠٠ ھەزار تۆن ئارد ھەناردەی سووریا دەکەین".
ڕاشیگەیاند کە سووریا یەکێک دەبێت لە گرنگترین بازاڕەکان، بۆ ئەوەی ھەناردەکردنی تورکیا لە ساڵی ٢٠٢٥دا بەراورد بە ساڵی ٢٠٢٤ زیاتر بێت.
لە ٧ی ئەم مانگەدا سەرۆکی فیدراسیۆنی بەرھەمھێنەرانی ئارد لە تورکیا، ئەرەن گیونھان ڕایگەیاندوو کە لە ساڵی ٢٠٢٤دا، ٣٢٦ ھەزار تۆن ئاردیان ھەناردەی سووریا کردبوو.