Semih Erdoğdu
17 شوبات 2025•نوێکردنەوە: 17 شوبات 2025
ئەنقەرە - AA
وەزارەتی بەرگریی تورکیا، لەچالاکی خستنی دوو تیرۆریستیی پەکەکەی لە ناوچەی ئۆپەراسیۆنی چنگ-قفڵ لە باکووری عێراق و، یەک تیرۆریستی پەکەکە/یەپەگەی لە باکووری سووریا ڕاگەیاند.
لە ڕاگەیاندراوێکدا کە لە هەژماری تۆڕی کۆمەڵایەتیی وەزارەتەکەدا بڵاوکراوەتەوە، هاتووە: "پێداگرین لەسەر لەناوبردنی تیرۆر لە سەرچاوەکەیدا. سوپای قارەمانی تورکیامان لە ناوچەی ئۆپەراسیۆنی چنگ-قفڵ لە باکووری عێراق دوو تیرۆریستی پەکەکە و، لە باکووری سووریا یەک تیرۆریستیی پەکەکە/یەپەگەیان لەچالاکی خست. ئۆپەراسیۆنەکانمان لە هەموو کەشوهەوایەکدا بێوچان بەردەوام دەبێت".