Ali Semerci
09 ئەیلوول 2026•نوێکردنەوە: 09 ئەیلوول 2026
هاوپەیمانی بە فەرماندەیی سعوودیە ڕایگەیاند، حووسییەکانی یەمەن کە لە لایەن ئێرانەوە پشتیوانی دەکرێن، بە مووشەک و دڕۆنەوە هێرشیان کردووەتە سەر ناوچەکانی خەمیس موشیت، ئەبها و جازان.
گوتەبێژی هاوپەیمانییەکە تورکی مالکی لە ڕاگەیاندراوێکیدا بڵاوی کردەوە کە حووسییەکان سەرچاوە سرووشتی و ژێرخانی سعوودیەیان کردووەتە ئامانج.
مالکی ڕایگەیاندووە کە حووسییەکان بە مووشەکی بالیستیک و دڕۆن هێرشیان کردووەتە سەر ناوچەکانی خەمیس موشیت، ئەبها و جازان.
تورکی مالکی ڕایگەیاند کە هێرشە بەردەوامەکانی حووسییەکان، ڕوانگەی توندڕەوانەی ئەو ڕێکخراوە بۆ تەشەنەکردنی گرژییەکان و بە ئامانجگرتنی کەسانی سڤیل لە سعوودیە ئاشکرا دەکات و ئەم هێرشەکان سەرچاوەکانی سرووشتی و ژێرخانی وڵاتەکە بە ئامانج دەگرن.
گوتەبێژی هاوپەیمانی جەختی لەوەش کردەوە کە هێزەکانیان بۆ پاراستنی سەروەری و سەرچاوە نیشتمانییەکانی سعوودیە و بەرەنگاربوونەوەی ئەو هێرشانەی بۆ سەر خەڵکی سڤیل ئەنجام دەدرێت، لە هەوڵ دان و گوتیشی، ئەو کردەوە بە پێی ماددەی ٥١ لە جاڕنامەی نەتەوە یەکگرتووەکانە بۆ مافی بەرگریی ڕەوا و لە چوارچێوەی یاساکانی نێودەوڵەتیدا.