Mohammed Baqi Hussein
19 مای,س 2017•نوێکردنەوە: 19 مای,س 2017
مۆسكۆ - AA
جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، گینادی گاتیلۆڤ رایگه‌یاند، هێرشی فڕۆكه ئه‌مریكییه‌كان بۆ سه‌ر كاروانێکی سەر بە رژێمی سووریا له ناوچه‌ی ته‌نف لە باشووری سووریا، جێگای قبوڵكردن نییه.
گاتیلۆڤ له روونكردنه‌وه‌یه‌كیدا بۆ رۆژنامه‌وانان له جنێڤ گوتی،"به‌هیچ شێوه‌یه‌ك قبوڵ ناكرێت. ئه‌م دۆخه كه پێشێلكارییه دژی سه‌روه‌ریی سووریا، قۆناغی سیاسیی ئه‌و وڵاته‌ش پێشێل ده‌كات".
ناوبراو راشیگه‌یاند هه‌موو چالاكییه‌كی سه‌ربازی له سووریا، ده‌بێته هۆی هه‌ڵكشانی گرژییه‌كان و كاریگه‌ری له قۆناغی سیاسی ده‌كات و گوتی: "له ئێستادا ئه‌وه‌ی له سووریا گرنگه، هێوركردنه‌وه‌ی گرژییه‌كان و جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنه‌كه‌ی ئاستانایه. چونكه ئه‌مه ده‌بێته هۆی به‌ره‌وپێشچوونی قۆناغی سیاسی".
له روونكردنه‌وه‌یه‌كی هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تیی دژی داعش به پێشڕه‌ویی ئه‌مریكادا راگه‌یه‌نرابوو، فڕۆكه چهنگییهكانی ئه‌مریكا هێرشیان كردووته سه‌ر كاروانێك له ناوچه‌ی ته‌نف كه له‌لایه‌ن رژێمی سووریاوه پشتگیری كراوه.
له روونكردنه‌وه‌كه‌دا هاتووه "فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپه‌یمانێتی نێودەوڵەتی دژ بە داعش له 18ی ئایار هیرشیان كرده سه‌ر كاروانێكی پشتیوانی رژێمی سووریا كه به‌ره‌و ناوچه‌ی جیاكراوه پیشڕه‌وی ده‌كرد، كه له باكووری رۆژهه‌ڵاتی ته‌نف(خاڵی سنووریی ئەلوەلید) دروستكراوه. ئه‌و پیشڕهویه مه‌ترسی له‌سه‌ر ئه‌مریكا و هێزه‌كانی هاوپه‌یمانێتی نێودەوڵەتی دروست ده‌كرد كه له‌و سنوورەن. ئه‌و هه‌نگاوه‌یش دوای ئه‌وه نرا كه رووسیا سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو له هه‌وڵی گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزه پشتیوانیه‌كانی رژیمی سووریا، له‌گه‌ڵ نیشاندانی هێزی هاوپه‌یمانی و ته‌قه‌ی ئاگاداركردنه‌وه".