Hemin Hüseyin
19 مای,س 2017•نوێکردنەوە: 20 مای,س 2017
هەولێر - AA
مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەیامێکدا بەبۆنەی کۆچی دوایی نەوشیروان مستەفا پرسە و سەرەخۆشیی ئاراستەی خانەوادە و كەسوكاریی خوالێخۆشبوو، و چڤاتی نیشتمانی و ئەندام و لایەنگرانی بزووتنەوەی گۆڕان کرد.
دەقی پەیامی سەرەخۆشی مەکتەبی سیاسی پارتی بۆ کۆچی دوایی نەوشیروان مستەفا
بەبۆنەی كۆچی دوایی بەڕێز نەوشیروان مستەفا رێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان، پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی خانەوادە و كەسوكاری بەڕێزیان و چڤاتی نیشتمانی و ئەندام و لایەنگرانی بزووتنەوەی گۆڕان دەكەین و هاوبەشی خەمیانین.
لە خودای گەورە داواكارین سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت و گیانی کۆچکردویش بخاتە بەر رەحمەت و دلۆڤانی خۆی و بە بەهەشتی بەرینی شادبکات.
انالله و انا الیه راجعون
مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان
19ی 5ی 2017