Hemin Hüseyin
19 مای,س 2017•نوێکردنەوە: 21 مای,س 2017
هەولێر - AA
سەرۆكی هەرێمی كوردستان، مەسعود بارزانی لە پەیامێکدا بەبۆنەی کۆچی دوایی نهوشيروان مستهفا پرسە و سەرەخۆشیی ئاراستەی خانەوادە و كەسوكاری خوالێخۆشبوو، و ئەندام و لایەنگرانی بزووتنەوەی گۆڕان کرد.
دەقی پەیامی سەرەخۆشیی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، مەسعود بارزانی بەبۆنەی كۆچی دوایی نەوشیروان مستەفا
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەبۆنەی كۆچی دوایی بەڕێز نەوشیروان مستەفا پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی خانەوادە و كەسوكاری بەڕێزیان و ئەندام و لایەنگرانی بزووتنەوەی گۆڕان دەكەم. لە خودای گەورە داواكارم خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت.
انا لله و انا الیه راجعون
مەسعود بارزانی