Mohammed Baqi Hussein
20 مای,س 2017•نوێکردنەوە: 20 مای,س 2017
تاران - AA
به‌پێی ئه‌نجامه به‌راییه‌كانی ١٢هەمین هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری ئێران كه دوێنێ به‌ڕێوه‌چوو، و رێژه‌ی به‌شداریی کردنی ده‌نگده‌ران به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه بینی، سه‌ركۆماری ئێستا، حه‌سه‌ن روحانی له‌پێشه‌وه‌ی ركابهرهكانیدایه.
سه‌رۆكی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئێران، عه‌لی ئه‌سغه‌ر ئه‌حمه‌دی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئێران، یه‌كه‌م ئه‌نجامی بەرایی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه.
ئه‌حمه‌دی رایگه‌یاند، به‌پێی ئه‌و ئه‌نجامه به‌راییانه‌ی له پارێزگاكانه‌وه به كۆمسیۆنه‌كه گه‌یشتووه، له‌كۆی 25 ملیۆن و 966 هه‌زار و 729 دههنگ، 25 ملیۆن و 182 هه‌زار و 310 ده‌نگ هه‌ژماركراوه و روحانی كه له‌لایه‌ن ریفۆرمخوازه‌كان و موحافزكاره میانڕه‌وه‌كانه‌وه پشتگیری ده‌كرێت، 14 ملیۆن و 619 هه‌زار و 848 ده‌نگی به‌ده‌ستهێناوه و كاندیدی موحافزكاره‌كان ئیبراهیم ره‌ئیسی، 10 ملیۆن و 125 هه‌زار و 855 ده‌نگی به‌ده‌ستهێناوه.
هه‌روه‌ها مسته‌فا میرسه‌لیم ته‌نها 297 هه‌زار و 276 ده‌نگ و مسته‌فا هاشمی ته‌با ته‌نها 139 هه‌زار و 331 ده‌نگی به‌ده‌ستهێناوه.
ئه‌حمه‌دی هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ ئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردنه‌كان ئاشكرا ده‌كرێت و ئاشكراشی كرد کە زیاتر له 40 ملیۆن ده‌نگده‌ر ده‌نگیان داوه.