Mohammed Baqi Hussein
15 شوبات 2017•نوێکردنەوە: 17 شوبات 2017
واشنتۆن-AA
راگه‌یه‌نرا ئه‌مریكا له‌هێرشه ئاسمانییه‌كانی مانگی تشرینی دووه‌می 2015دا بۆ سه‌ر تانكه‌ره نه‌وته‌كانی داعش له سووریا، هه‌زاران بۆمبی به‌كارهێناوه كه پێكهاته‌ی یۆرانیۆمیان تێدابووه.
گوته‌بێژی فه‌رمانده‌یی هێزی ناوه‌ندیی ئه‌مریكا (CENTCOM)، جۆش جاكوێز لهڕوونكردنهوهیهكیدا بۆ ئانادۆڵو رایگه‌یاند، 16 بۆ 22ی تشرینی دووه‌می 2015 ئه‌مریكا پێنج هه‌زار و 265 گوللـه تۆپی ئاگرینی دژی ئەو تانكهرانە بەکارهێناوە داعش له سووریا نەوتی پێ گواستووەتەوە،وئەو گوللـە تۆپانە پێكهاته‌ی یۆرانیۆمیان تێدا بووه.
جاكوێز رایگه‌یاند له بۆمبه‌كاندا به‌ڕێژه‌ی سه‌دا پێنج یۆرانیۆم به‌كارهاتوون و گوتی: "16ی تشرینی دووه‌می 2015 چوار فڕۆكه‌ی جه‌نگیی جۆری A-10 هه‌زار و 490 بۆمبی 30 مللیمییان به‌كارهێنا كه یۆرانیۆمیان تێدا به‌كارهاتبوو و له‌ئه‌نجامدا 46 تانكه‌ری دوژمنیان له‌ناوبرد".
گوته‌بێژه‌كه راشیگه‌یاند كه رۆژی 22ی هه‌مان مانگ چوار فڕۆكه‌ی جه‌نگیی دیكه‌ی جۆری A-10، سێ هه‌زار و 775 گوللـه‌تۆپی دیكه‌یان به‌كارهێناوه كه ئه‌وانیش یۆرانیۆمیان تێدا به‌كارهاتووه و له‌ئه‌نجامدا 293 تانكه‌ری داعشیان تێکشکاندووە.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌یشدا كه ئه‌و بۆمبانه له نزیك حه‌سه‌كه و ده‌یروزور به‌كارهێنراون.
له‌دوای داگیركردنی عێراقه‌وه له 2003 ئه‌مریكا یه‌كه‌م جاره بۆمبی یۆرانیۆمی به‌كارده‌هێنێت و رایگه‌یاندووه كه به‌مه‌به‌ستی سووتاندنی تانكه‌ره نه‌وته‌كانی داعش ئەو جۆرە بۆمبەی به‌كارهێناوه.
هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تیی دژی داعش به رابەرایەتی ئه‌مریكا پێشتر رایگه‌یاندبوو، ئه‌و چه‌كانه له سووریا و عێراق به‌كارناهێنرێن.