Hakan Çopur
21 تشرینی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 22 تشرینی یەکەم 2019
واشنتۆن - AA
بانگه‌شه‌ی ئه‌وه كرا كه سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ بیری له‌وه كردووه‌ته‌وه نزیكه‌ی ٢٠٠ سه‌رباز له خۆرهه‌ڵاتی سووریا بهێڵێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ناوچه‌كانی نه‌وت نه‌كه‌ونه ده‌ست رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د و رووسیا.
به پێی هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمزی ئه‌مریكی، كه به پشت به‌ستن به زانیاری به‌رپرسێكی باڵا بڵاویكردووه‌ته‌وه، تره‌مپ پلانی پێشنیازكراوی پنتاگۆن بۆ هێشتنه‌وه‌ی نزیكه‌ی ٢٠٠ سه‌رباز له خۆرهه‌ڵاتی سووریا په‌سه‌ند ده‌كات.
له هه‌واڵه‌كه‌دا باس له‌وه كراوه كه ئه‌و پلانه دوو هۆكاری هه‌یه، له‌وانه به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش و بۆ ئه‌وه‌ی ناوچه‌كانی نه‌وت له خۆرهه‌ڵاتی سووریا نه‌كه‌ونه ده‌ست رژێمی ئه‌سه‌د و رووسیا.
ماوه‌یه‌ك كه‌م له‌مه‌وبه‌ر تره‌مپ رایگه‌یاند ته‌واوی سه‌ربازانی ئه‌مریكی كه نزیكه‌ی هه‌زار سه‌رباز ده‌بن له باكووری سووریا ده‌كێشێنێته‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌و بڕیاری هێشتنه‌وه‌ی سه‌ربازه په‌سه‌ند بكات، ئه‌وا بۆ جاری دووه‌م هه‌نگاو بۆ دواوه ده‌نێت له باره‌ی ''كشانه‌وه‌ی سه‌رباز له سووریا''.
تره‌مپ كه مانگی كانوونی یه‌كه‌م بڕیاریدا به خێرا گه‌ڕاندنه‌وه‌ی سه‌ربازانی ئه‌مریكی كه نزیكه‌ی دوو هه‌زار ده‌بوو له سووریا، دوای ماوه‌یه‌كی كه‌م ئه‌و بڕیاره‌ی گۆڕی و به تێپه‌ڕبوونی كات فه‌رمانیدا ئه‌و ژماره‌یه پله به پله كه‌مبكرێته‌وه.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا تره‌مپ، هه‌فته‌ی رابردوو رایگه‌یاند سه‌ربازانی وڵاته‌كه‌ی له باكووری سووریا كه ژماره‌یان هه‌زار ده‌بێت ده‌كشێنێته‌وه، وه‌زیری به‌رگری ئه‌و وڵاته، مارك ئێسپه‌ر ئاماژه‌ی به‌وه كردبوو كه ئه‌و سه‌ربازانه ده‌گوازنه‌وه بۆ خۆرئاوای عێراق.
ئه‌مریكا له ئێستادا نزیكه‌ی ١٢٥ سه‌ربازی له ناوچه‌ی ته‌ل تەنفی سووریایه. پنتاگۆن رایگه‌یاندبوو كه ئه‌و سه‌ربازانه ناكشێننه‌وه.