Alaattin Doğru
21 تشرینی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 24 تشرینی یەکەم 2019
داكار - AA
له كۆماری كۆنگۆی دیموكرات، له ئاكامی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی پاسێك بۆ ناو چاڵێك، ٢٢ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا.
به پێی هه‌واڵی راگه‌یاندنی ناوخۆ، پاسه‌كه كه له رێگهدابووه له كینشاسای پایته‌خته‌وه به‌ره‌و شاری ماتادی خۆرئاوای وڵات، له كاتی چوونه‌خواره‌وه‌ی له رێگایه‌كی شاخاوی له ناوچه‌ی مبانزا-نگونگو ئیستۆپی پچڕاوه و كه‌وتووه‌ته چاڵێكه‌وه.
پاسه‌كه كه زیاتر له سه‌د سه‌رنشینی تێدابووه، گڕیگرتووه و به‌هۆیه‌وه ٢٢ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و ژماره‌یه‌كی زۆریش بریندار بوون.
برینداران گوازراونه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌كانی نزیك شوێنی رووداوه‌كه.