Hemın Othman Mohammed
28 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 29 ئاب 2016
له ئه‌نجامی پێكدادانی نێوان پاسێكی نه‌فه‌رهه‌ڵگر و ئۆتۆمبیلێکدا له شارۆچكه‌ی گۆلباشی پارێزگای ئادیامان، حه‌وت كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و 10 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی ده‌ست ئاژانسی ئانادۆڵو كه‌وتوون، رووداوه‌كه له‌سه‌ر رێگای سەرەکیی گۆلباشی - مەرەش، له نزیك گوندی كارابورون روویداوه.
به‌گوێره‌ی ئاماره سه‌ره‌تاییه‌كان له رووداوەکەدا حه‌وت كه‌س كه دووانیان منداڵ بوون گیانیان له‌ده‌ستداوه و 10 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
برینداره‌كان کە برینی هه‌ندێكیان سه‌خته له‌لایه‌ن تیمه‌كانی فریاکەوتنەوە گوازرانه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه.