Muhammet Ali Kemal
10 حوزەیران 2016•نوێکردنەوە: 12 حوزەیران 2016
لە ئەنجامی رووداوێکی هاتوچۆی پێکدادانی بارهەڵگر و مینی پاسێکدا لە شارۆچکەی ئەرەیلی سەر بە پارێزگای قۆنیای تورکیا، ١٠ کەس گیانیان لەدەست دا و چوار کەسی دیکەش بریندار بوون.
پێکدادانەکە لەسەر رێگەی سەرەکی نێوان قۆنیا ئەرەیلی بووە و شۆفێر و ١٠ سەرنشینی مینی پاسەکە گیانیان لەدەست داوە. شۆفێری بارهەڵگرەکە و سێ کەسی دیکەش لە ئەنجامی رووداوەکەدا بریندار بوون و رەوانەی نەخۆشخانەی گشتیی ئەرەیلی کراون.
لێکۆڵینەوەی هێزە ئەمنییەکان لە رووداوەکە لە شوێنی پێکدادانەکە بەردەوامە.