Hemn Osman
23 تشرینی یەکەم 2015•نوێکردنەوە: 23 تشرینی یەکەم 2015
له ئاكامی پێكدادانی نێوان پاسێكی نه‌فه‌ر هه‌ڵگر و ئۆتۆمبێلێكی بارهه‌ڵگری قورس‌دا له شارۆچكه‌ی لیبۆرنهی نزیك شاری بۆردوی باشووری فه‌ڕه‌نسا 42 كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا.
به‌پێی ئه‌و زانیاریه سه‌ره‌تاییانه‌ی كارمه‌ندانی ئاگركووژێنهوهی ناوچه‌كه بڵاویان كردۆته‌وه، كاته‌كانی به‌ره‌به‌یان پاسێكی نه‌فه‌رهه‌ڵگر و ئۆتۆمبێلێكی بارهه‌ڵگری قورس به یه‌كیاندا داوه، به‌و هۆیه‌شه‌وه ئاگر كه‌وتۆته‌وه. له‌و رووداوه‌دا 42 كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه و پێنج كه‌سی دیكه بریندار بوون به‌ڵام سێ كه‌س بێ هیچ زیانێك رزگاریان بووه.
رووداوه‌كه، به گه‌وره‌ترین رووداوی هاوتۆچۆ داده‌نرێت له ماوه‌ی 33 ساڵی رابردووی فه‌ڕه‌نسادا.