Hemın Othman Mohammed
04 ئادار 2016•نوێکردنەوە: 05 ئادار 2016
پاریس
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا جان مارك ئایروڵت، له‌گه‌ڵ هاوتا سعوودیهكهی عادل ئه‌لجوبه‌یر كۆبووه‌وه.
دوابه‌دوای كۆبوونه‌وه‌كه كه له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا به‌ڕێوه‌چوو، روونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاوكرایه‌وه.
ئایروڵت كه ئه‌مڕۆ چه‌ند دیدارێكی چڕی دیپلۆماسی ئه‌نجام ده‌دات، سه‌باره‌ت به قه‌یرانی سووریا له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا فیلیپ هامۆند و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا فرانك ڤاڵته‌ر شتانمایه‌ر كۆده‌بێته‌وه.