Abdullah Shukur
04 ئادار 2016•نوێکردنەوە: 05 ئادار 2016
ئیستانبوڵ
ھۆبەی شەشەمی دادگای سزای ئیستانبوڵ، داوای داواکاری گشتیی کۆماری ئیستانبوڵی ھەڵسەنگاند و بڕیاری دامەزراندنی بەڕێوەبەرێکی نوێ بۆ کۆمپانیای رۆژنامەگەری فەزا دامەزراند، کە رۆژنامەی زەمانیش سەر بەم کۆمپانیایەیە.
لەلایەکی دیکەشەوە پاش دەرکردنی ئەو بڕیارە، دەرگای بینای رۆژنامەی زەمان لە گەڕەکی یەنی بۆسنەی ئیستانبوڵ، داخرا. ھاوکات کارمەندانی رۆژنامەکە لە باخچەی بیناکە کۆبوونەوە و بە ھەڵگرتنی لافیتەکانی "راگەیاندنی ئازاد بێدەنگ نەکرێت"، "کاتی دیموکراسییە" ناڕەزایەتی خۆیان پێشان دا.